سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له كونسوڵى وڵاتى ئه‌رمینیا كرد
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٩/١٢/٢٠٢٠، دكتۆر ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازى له (ئاڕشه‌ك مانۆكیه‌ت) كونسوڵى وڵاتى ئه‌رمینیا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه‌دا، وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌كو كونسوڵى وڵاته‌كه‌ى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان هیواى ئاشتى و سه‌لامه‌تى بۆ گه‌لى ئه‌رمینیا خواست بۆ بارودۆخى ئێستایان، و جه‌ختى له خاڵى هاوبه‌شى نێوان گه‌لى كوردستان و گه‌لى ئه‌رمینیا كرده‌وه بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان.
له‌به‌رامبه‌ردا كونسوڵى ئه‌رمینیا، ئاماژه‌ی به فره‌پێكهاته‌ى گه‌لى ئه‌رمینیا كرد، و ڕایانگه‌یاند كه خاڵى هاوبه‌شى نێوانیان زۆرن، و ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى نیشاندا بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا، و دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى دۆستانه‌ى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانى ئه‌رمینیا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، بڕیاردرا كه دواى باشتربوونى بارودۆخى ته‌ندروستى هه‌نگاوى كردارى بنرێت بۆ به‌هێزكردنى ئه‌م په‌یوه‌نییانه.