شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروبای ئاینی بەشدارى لەسازدانی سیمپۆزیۆمی پاراستنی شكۆی خێزان دهكات
سەرلەبەیانیی ئهمڕۆ سێشەممە 2020/12/8، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، كەپێكھاتبوو لە وەیسی سەعید وەیسی بڕیاردەری لیژنەو فهیسەڵ عهباس عهوڵا ئەندامی لیژنەكه، بەشداریى كرد له سیمپۆزیۆمێك بەناوونیشانی (پاراستنی شكۆی خێزان)، كەلەلایەن زانكۆی سەڵاحەدین-كۆلیژی زانستە ئیسلامییەكان-سەنتەری سەڵاحەدینی ئەیوبی بۆ توێژینەوەو لێكۆڵینەوە، بەبۆنەی ھەڵمەتی (١٦) ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان سازى كردبوو كه چەندین پانێڵ و چالاكیی جۆراوجۆرى لەخۆگرتبوو .
شاندی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، وێڕای بەرزنرخاندنی كارەكەیان بەسازكردنی ئهو سیمپۆزیۆمە لەپێناو پاراستنی پێگەو شكۆی خێزان و چارەسەركردنی ئاریشەكان و ھۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگه، پێگهو رۆلى خێزانیان لەدروستكردنی تاك لهكۆمهلًَگهدا بهگرنگ دانا، لەھەمان كاتدا پاڵپشتیی لیژنەی ئەوقاف-یان دەربڕی بۆ ھەر پڕۆژەیهكی سوودبەخش كەدەبێتە مایەی پاراستنی شكۆی خێزان.