شاندێكى لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی سەردانی بابەشێخی نوێی ئێزدییەکان دەکات
بەمەبەستی پیرۆزباییكردن بەبۆنەی دهستنیشانكردن و دەستبەكاربوونی وەك بابەشێخی نوێی ئێزدییەكان، ئهمڕۆ سێشەممە 2020/12/15، شاندێکی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، کەپێکھاتبوو لە مەلا ئیحسان محەمەد سهلیم جێگری سەرۆكی لیژنەو وەیسی سەعید وەیسی بڕیاردەری لیژنەو فهیسەڵ عهباس عهوڵا و ھدیە مراد حیدر و كلارا عودیشۆ یعقوب ئەندامانی لیژنەكه، سەردانی بەڕێز شێخ عهلی شێخ ئیلیاس حاجی ناسر-ى کرد.
شاندەکە وێڕای گەیاندنی پیرۆزبایی خۆیان بەبۆنەی دەستنیشانكردنیان وەك بابەشێخی ئێزدییان ھیوای سەركەوتنیان لەو پلە ئاینییەدا بۆ خواست، ھەروەك ئاماژەیان بەڕۆلی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل بابەشێخی كۆچكردوو كرد كەھێمایهكی دیاری پێكەوەژیان بوو بۆ ھەموو ئاینەكان، شاندەكە جەختی لەسەر ڕەسەنایەتیی كوردانی ئێزدی كردهوە کەھەمیشە پێکھاتەهکی رەسەنی کوردستانن.
لەبەشێكی دیكهی دانیشتنەكەدا ستایشی رەوشی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی كوردستان كرا كە بەدرێژایی مێژوو شوێنی بەیەكەوەبوونی ھەموو پێكھاتەكان بووە.
لای خۆیەوە بابەشێخ خۆشحاڵی و سوپاسی خۆی دەربڕی لەھەمبەر سەردانی شاندی لیژنەی ئەوقاف و دووپاتی پاڵپشتیی خۆی كردەوە بۆ قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و پاراستنی بەھا جوانەكانی مرۆڤایەتی.
ههر ههمان رۆژ شاندى لیژنهی ئهوقاف و كاروبارى ئاینی سەردانی ھەریەك لە بەڕێزان میر حازم تهحسین بەگ میری ئێزدییان لەكوردستان و عێراق و شێخ عەلۆ كەسایەتیی ئاینی و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی كوردانی ئێزدیی كرد.