شاندێكی لیژنەی پێشمەرگە سەردانی سەرۆکایەتیی هەیئەی ئەرکان /ئیدارەو میرە-ى لەبەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/1، شاندێكی لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتیی رێڤینگ هروری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی جێگری سەرۆکی لێژنەو ئەندامانی و راوێژکاری لیژنەکە، سەردانی سەرۆکایەتیی هەیئەی ئەرکان/ ئیدارەو میره-ى لەبەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی کرد‌و لەگەڵ ئەفسەرو فەرماندەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کۆبووەوەو ڕه‌وشی ههیئهكهیان له‌چه‌ند ڕووێكه‌وه تاووتوێ كرد.
هەر ئەمڕۆ لەچوارچێوەی سەردانە مه‌یدانییه‌کانیدا بۆ بنکەکانی مەشق و راهێنان لەپارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان، شاندى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان سەردانی بنکەی مەشق و راهێنانی بنەسڵاوە-ی کرد، بەمەبەستی له‌نزیكه‌وه یٔاگاداربوون لەڕەوشی یٔەو پێشمەرگانەی کە لەوێ راهێنان دەکەن و سەرجەم بەشەکانی بنكه‌كه‌ى بەسەر کردەوە.
لەسەردانەکەیاندا شاندى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه لەنزیکەوە چاودێریی شێوازی مەشق و ڕاهێنانەکانی کرد‌و بەدواداچوونی بۆ کێشەو گرفت و داواکارییەکانیان کرد.