Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئامادەی مەڕاسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەدوو مەلا دەبێت

پێشنیوەرۆی ئه‌مرۆ یەكشەمە 6ی12ی2020، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان كه‌پێکهاتبوو لە وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنەو فه‌یسەل عه‌باس عه‌ولاو ظاهر محمد على ئەندامانی لیژنەكه‌، بەشداریى لەمەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی بەدوو مەلا لە مزگەوت و حوجرەی شێخ حمدامین خەیلانی كرد.

شاندەكە وێرای پیرۆزباییكردن لە هەردوو مامۆستای بروانامە وەرگر، ئومێدی سەركەوتنی بۆ خواستن لەئەركی پیرۆزی مەلایەتیدا تاشانبەشانی مامۆستایانی ئاینی رۆلی خۆیان بگێرن لەخزمەتكردنی ئاینی ئیسلام و خەلكی كوردستان و بلاوكردنەوەی پەیامی لێبووردەیی و خۆشەویستی و پێكەوەژیان، ھەروەك سوپاس و دەستخۆشییان ئاراستەى شێخ حمدامین خەیلانی و سەرپەرشتییارانی حوجرەكە کرد لەپێگەیاندنی فەقێ و بەخشینی بروانامەی زانستی. ھەروەك ئاماژەیان بەرۆلی دیاری حوجرەو قوتانخانە ئاینییەكان كرد لەبلاوكردنەوەی زانست و رۆشنبیری و بیری نەتەوەیی و پالشتی و پشتیوانیی خۆیان بۆ بایەخدانی زیاتر بەحوجرەو خوێندنی ئاینی لەھەرێمی كوردستان ده‌ربرى و ئاماژەیان بەكۆبوونەوەی ھاوبەشی لیژنەی ووەزارەتە پەیوەندیدارەكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی خوێندنی ئیسلامی. شایەنی باسە بەخشینی بروانامەی زانستی بەمەلایانی كورد دوای تەواوكردنی خوێندنی ئیسلامی لەحوجرەكانی كوردستان مێژوویه‌كی كۆنی ھەیە.