Skip to the content
Menu

سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەبەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/15، د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لەسەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندى یاوه‌رى كرد.
لەدیدارێكدا كە دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو ستافی فەرمانگە ئامادەیبوون، گفتوگۆ له‌بارەی ئەرك و كارەكانی فەرمانگەكه‌و ئاستەنگ و كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەسەر كارەكانی فەرمانگەكه‌ كرا.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەدیدارەكەدا هیوای سەركەوتنی بۆ بەرپرس و ستافی فەرمانگەكە خواست و پشتیوانیی خۆی و پەرلەمانی كوردستانی لەبەرەوپێشبردنی كارەكانیان دووپاتكردەوەو داوایكرد پەیوەندییەكی تەندروست و تەواوكارییان لەگەڵ پەرلەمان و لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی هەبێت.
لای خۆشیەوە سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەكرد كەفەرمانگەكەیان هەرچی پێویست بێت لەچوارچێوەی كاری دامەزراوەیی لەگەڵ پەرلەمان بەگشتی و لیژنەی پەیوەندییەكان ڕه‌وه‌ندى كوردستانى بەتایبەت ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ لەبارودۆخی ئێستادا بەهۆی كۆڕۆناوە كارەكانیان سەختتر بووەو خواستیانە هەرچی زووە مرۆڤایەتی لەم دۆخە تەندروستییە رزگاری بێت و چالاكی و ئەركەكانیان لەدۆخێكی ئاساییدا جێبەجێ بكەن.