سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له‌شاندێكی سه‌ندیكاى ده‌رمانسازانى كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2020/12/21، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌شاندێكی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان كرد، كه‌پێكهاتبوو له‌سه‌رۆكی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان د. بارێف ظاهر رشید و د.عدنان برهان جێگری سه‌رۆكی سه‌ندیكاو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی سه‌ندیكا.
له‌دیدارێكدا كه‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی د.سه‌باح زێباری و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان لوقمان وه‌ردی، زانا مه‌لا خالید، گه‌لاوێژ عوبێد و د.مه‌حمود نه‌شئه‌ت ڕاوێژكاری لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوون، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "پرسی ته‌ندروستی و ئاسایشی خۆراك و ده‌رمان، یه‌كێكه له‌پرسه نیشتمانییه گرنگه‌كانی كوردستان و په‌یوه‌ستیشه به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه، هیچ كاریگه‌ری و لێكه‌وتێكی نه‌رێنیی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌قه‌ده‌ر ئاسایشی خۆراك و ده‌رمان هه‌ستیارو گرنگ نین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رمان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌ژیان و رۆحی هاووڵاتییانه‌وه، بۆیه ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێداگری ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كه‌پرسی ده‌رمان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ له‌ژێر چاودێرییه‌كی ورد‌و چڕی دامه‌زراوه ته‌ندروستی و په‌یوه‌ندیداره‌كان بێت و پێویسته حكومه‌ت و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ئاڵنگارییه‌ك ببنه‌وه كه‌كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر به‌بازاڕكردنی ده‌رمانی ساخته‌و ئێكسپایه‌ر. ئێمه‌ش له‌چوارچێوه‌ی یاسادانان و كاری ته‌شریعیدا پاڵپشتیی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ر یاسایه‌ك كه‌ڕێگری بكات له به‌قاچاغ ساغكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی ئێكسپایه‌رو ساخته‌و ناته‌ندروست".
لای خۆیانه‌وه سه‌رۆكی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان د.بارێف ظاهر وێڕای سوپاسگوزارییان بۆ تێڕوانینه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وتیان: "ئێمه وه‌ك سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان هه‌میشه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌ركه ڕێكخراوه‌ییانه‌ی كه له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی رێكخراوه‌كه‌ماندا هه‌یه چاودێرییه‌كی چڕمان بۆ دۆخی گشتیی ده‌رمان و شێوازی هه‌ڵگرتن و مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای ژماری (40)ی ساڵی 1970ی عێراق سه‌رجه‌م به‌ندو بڕگه‌كانی بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستا ناگونجێت، ناتوانین وه‌كو پێویست ده‌ست بۆ هه‌ر پرسێك به‌رین كه له‌ڕووی یاساییه‌وه رێگه‌مان بۆ فه‌راهه‌م نه‌كرابێت".
د.رێواز فایه‌ق پاڵپشتیی خۆی ده‌ربڕی بۆ دووباره نووسینه‌وه‌ی پێشنیازه‌یاسایه‌كی تازه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ژماره (40)ی ساڵی 1970ی عێراق، به‌زیادكردن و لابردنی ئه‌و بڕگانه‌ی كه بۆ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ ناگونجێن، له‌پێناو به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان بۆ لێپێچینه‌وه‌و به‌دواداچوونی هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌ك، كه دواجار هاووڵاتییانی كوردستان و عێراق به‌گشتی تێیدا ده‌بنه قوربانی.