Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ له‌رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2020/3/1

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى بۆ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/1ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ى (7)و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)و مادده‌كانی (47، 48) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/1 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمى بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: وتارى به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.