جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌هه‌ولێر ده‌كات
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و پته‌وتركردنی زیاترى له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی هه‌ردوولادا ده‌كه‌نه‌وه.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020/2/2، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌پێکهاتە جیاوازەکان پێشوازیی لە عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌لكه‌نده‌رى کۆنسوڵی گشتیی دەوڵەتی کوێت لەهەولێر کرد.
لەدیدارێکدا کۆنسوڵی گشتیی کوێت لەهەولێڕ پیرۆزباییی له په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی پەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بەهەنگاوێکی گرنگی دانا لەئەنجامدانی چاکسازی لەگشت بوارەکاندا، هاوکات خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەوەی هەرێمی کوردستان خاوەنی پەرلەمانێکی چالاکە لەدەرکردنی یاسا‌و بڕیارەکان و سەرسامیی خۆی نیشاندا بەو پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان لە سه‌رجه‌م بوارەکان و ئەو پێکەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی کە لە کوردستان هەیە.
لەبەرامبەردا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوردەکارییەکانی یاسای چاکسازی کرد کە لەئێستادا لەبواری خانەنشینی و دەرماڵەکاندا ئەنجامیداوە، وتیشی: "ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و سەرجەم سێکتەرەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"، پاشان باسی لە رێکخستنەوەی هەیکەلییەتی هێزەکانی پێشمەرگە لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کرد.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداو ئەو رێکكەوتنەی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی فیدراڵ، هاوکات باسی لەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق کرد سه‌باره‌ت بەدەرکردنی هێزە بیانییەکان و رایگەیاند: "لەرابردوودا ئەو هێزانە هاوکارێکی باشی هێزە عێراقییەکان و هێزی پیشمەرگەی کوردستان بوونە لە موشق و راهێنان و پڕچەک کردنیان لەرووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و لەئێستاشدا مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەگرنگ و پێویست ده‌زانین چونکە تیرۆریستانی داعش کۆتای‌یان نەهاتووەو مەترسیی گەورەو ترسناكیان هەرماوە لەناوچەکەدا.
لەکۆتایی دیدارەکەدا هەردوولا جەختییان لەسه‌ر پێویستیی پته‌وتركردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوێت کرده‌وه‌و هیوایان خواست لەسەر ئاستی په‌رله‌مانی هه‌ردوولادا به‌هێزتر بكرێت بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌كتر.