Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ د. جعفر ئیبراهیم ئیمنیكی كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 18/2/2020سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ د. جعفر ئیبراهیم ئیمنیكی سه‌رۆكی بۆردی ڕاوێژكاری له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ خولی چواره‌م كرد.
به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن و هاوئاهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. جعفر ئیبراهیم ئیمنیكی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، له‌ دیدارێكدا باسی هه‌لومه‌رجی ئێستای عێڕاق و كوردستان و دوا پێشهاته‌ سیاسیه‌كان و دروستبوونی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی عیراق كرا، هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و خۆسازدان بۆ هه‌ر پێشهاتێكی سیاسی له‌ عیراق و ناوچه‌كه‌.
دواتر د. جعفر ئیبراهیم ئیمنیكی سه‌رۆكی بۆردی ڕاوێژكاری له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ لێیان كراو، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا.