سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له پارێزگار و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/2/2020 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له پارێزگار و جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كرد.
له دیدارێكدا دوای به‌خێر هێنانێكی گه‌رم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاتنی به‌ڕێزیان و له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له كێشه‌و گرفته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند :" هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی، خه‌م و ناسۆرێكی گه‌وره‌و له‌بیرنه‌كراوی تێكڕای نه‌ته‌وه‌ی كورده له مێژووی هاوچه‌رخی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كمانه هه‌رچی له تواناماندا بێت درێغی نه‌كه‌ین له خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره زامداره" دواتر پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وردی تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی كه‌مو كوڕیه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه، له‌وانه دانه‌مه‌زراندنی به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانیانه‌وه، هه‌روه‌ها جێبه‌حێنه‌كردنی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2015 كه تایبه‌ته به پارێزگا كردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ،بڕیاری ژماره 23ی ساڵی 2014 ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستان - عێڕاق، داوایان كرد په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونێكی جدی بكات بۆ جێبه‌جێكردنی كۆی بڕگه‌كانی ناو یاسا‌و بڕیاره‌كه، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌سته به دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و دابینكردنی بودجه‌ی ساڵانه.
لای خۆیانه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵێنی دا كه لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و خۆیشی له‌نزیكه‌وه به‌دواداچوون بكات بۆ هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه له پارێزگاكه‌دا هه‌ن.