Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/2/24، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا تێیدا به‌شداربوون، تاووتوێی بارودۆخی ئێستای عێڕاق و پێكهێنانی كابینه‌ تازه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كرا، سه‌ره‌تا ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ گوێبیستی ئه‌ندامانی شاندی دانوستانكار بوون كه‌ ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای سه‌رۆكی حكومه‌تی تازه‌ ڕاسپێردراوی عێراق خسته‌ڕوو.
دواتر گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانی داهاتوو كراو میكانیزمی كاركردنی هاوبه‌ش و داکۆکی و پێداگری لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێم كرایه‌ بنەما‌ بۆ ئاماده‌كاری و به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق.