Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات

به‌بۆنه‌ی یادی 26 ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌میندارى گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتى و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و دۆستانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەین و ئومێدەوارم رۆڵی میانڕەوانەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەردەوام بێت لەپێناو یەکڕیزیی نێوان سەرجەم ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و گەیشتن بەمافە رەواكانی گەلەكەمان.
د.ڕێواز فایەق حسێن
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان