سکرتێری پەرلەمان بەشداریی لەکۆنفڕانسی هەڵسەنگاندنی مافی پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان کرد
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشه‌مه ٢٤/٢/٢٠٢٠، منی نبی قه‌هوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان له‌هۆتێل دێده‌مان له‌شارى هه‌ولێر بەشداریی لەکۆنفڕانسی "هەڵسەنگاندنی مافی پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان" کرد، کە لەلایەن رێکخراوی هارتڵاندو کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا لەهەرێمی کوردستان رێکخرابوو.
لەدەسپێکی کۆنفڕانسەکەدا منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان وتارێکی پێشکەش بەئامادەبووان کرد‌و تیایدا دەستخۆشیی ئەنجامدانی ئەم کۆنفڕانسەی لە رێكخەرانی کرد‌و هیوای خواست کە دەرئه‌نجام و راسپاردەی بەرهەمداری لێبکەوێتەوە، راشیگەیاند: "پێكهاته‌كان، پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و گرنگی گه‌لی كوردستانن و له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌سه‌ر خاكی پیرۆزى كوردستان ژیاون و به‌شداربوون له‌خۆشی و ناخۆشییه‌كانى كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون، به‌شداربوون له‌خه‌م و ئازاره‌كان به‌هه‌مان شێوه به‌شداربوون له‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى كه به‌ده‌ستهێنراون".
لە بەشێکی دیكه‌ی وتەکانیدا سکرتێری پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستەسەر رۆڵی پێکهاتەکان لەپەرلەمان و پۆستە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رۆڵیانی لەبەرێوەبردنی جومگە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند، هاوکات باسی لەو ماف و ئیمتیازاتانە کرد کە پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان بەدەستیان هێناوە.
هه‌روه‌ها باسی لەیاسای پاراستنى مافی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان کرد کەچەندین مافی كلتووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ پێكهاته‌كان چه‌سپاندووه و یه‌كێكه له‌یاسا پێشكه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، هاوکات هیوای سەرکەوتنی کارەکانی کۆنفڕانسەکەی بۆ خواستن.