سکرتێری پەرلەمان پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتی پەرلەمانی گەیاندە پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱/۲/۲۰۲۰ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەنوێنەرایەتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد.
مەبەستی سەردانەکەی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گەیاندنی پیرۆزبایی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بوو بە سەرۆک و ئەندامانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان بە بۆنەی یادی ۲٥ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیان و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن و جەخت لەسەر سەقامگیری دۆخی سیاسی و پاراستنی دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.