Skip to the content
Menu

سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان جه‌ژنی رۆژووی خدر ئیلیاس له‌كوردانی ئێزدی پیرۆز دەكات

 به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنى رۆژووی "خدر ئیلیاس"ی كوردانی ئێزدى، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی ئێزدی له‌كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی "خدر ئیلیاس"ی كوردانی ئێزدی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برا ئێزدییەكان لەكوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و هیوادارین هەموو رۆژێكیان جەژن و خۆشی بێت، و لەسایەی كوردستانێكی ئازادو پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا هه‌میشه‌ له‌ئاشتی و ئارامی و تەباییدا بژین، و چیتر ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە دووبارەنەبنەوە،و بەسەرفرازی بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانی خۆیان، دووبارە پیرۆزبایی لەخوشك و برا ئێزدییەكان دەكەین و هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم جەژنە بەخۆشی و شادی وئاسوودەیی و ئازادی بگێڕن.

ده‌سته‌ی سەرۆكایه‌تیی پەرلەمانی كوردستان

2020/2/19