له‌ژێر چاودێریی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی تۆڕی پاڵپشتیی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو
سه‌عات 10:30ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 25/2/2020، له‌ژێر چاودێریی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی تۆڕی پاڵپشتیی ئافره‌تانى له‌په‌رله‌مان ئه‌نجامدا.
كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی تۆری پاڵپشتی ئافره‌تان له‌په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌نوێنه‌رانی كونسوڵگه‌ری وڵاتان له‌هه‌ولێرو نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و خێزان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له‌ده‌سپێیكی كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌ی تۆڕی پاڵپشتیی ئافره‌تان له‌په‌رله‌ماندا، خاتوو له‌نجه دزه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان هێڵه گشتییه‌كانی كاری په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كه‌یانى بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌تان و چاودێریكردنی چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی یاسابه‌ركاره‌كانی هه‌رێم تایبه‌ت به‌و بابه‌ته روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی له 29/09/2019 په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار كرایه‌وه‌و تێیدا چوار لیژنه‌ی نوێ جێگیركرانه‌وه‌و یه‌كێك له‌و لیژنانه لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت بوو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌هه‌وڵ و پشتیوانیی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان پێكه‌وه هاته‌دی".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت راشیگه‌یاند: "له‌به‌رنامه‌ی لیژنه‌كه‌ماندایه ببینه هۆكارێك بۆ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌باره‌ی پرسی مافه‌كانی ئافره‌تان و هه‌روه‌ها كار ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی پارته سیاسییه‌كان دروست بكه‌ین و به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی یاسابه‌ركاره‌كانی هه‌رێم تایبه‌ت به‌پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان بكه‌ین".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌ره‌تای كاره‌كانیان لیژنه‌كه‌یان دوو كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌ڵته‌ره‌كان له‌وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامداوه‌و رایگه‌یاند: "له‌كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان ره‌شنووسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان پێشكه‌شی لیژنه كردووه‌و له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆشه‌وه پشتگیریی لێكراوه ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری له‌سه‌ربكه‌ین".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌و پرسه كارده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی مافه‌كانی ئافره‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌باره‌یانه‌وه".
دواتر له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی تۆڕی پاڵپشتیی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان خۆشحاڵین كه ده‌بینین كۆبوونه‌وه‌ی فراوان له‌باره‌ی مافه‌كانی ژنان ده‌به‌سترێت و هیوادارین ئه‌م كۆبوونه‌وه‌و هه‌وڵانه به‌رده‌وامییان هه‌بێت و هه‌روه‌ها وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانیش پشتگیریی ته‌واوی هه‌ر هه‌وڵێك و پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه له‌خزمه‌تی مافی ئافره‌تان بێت".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: "له‌م خوله‌دا جارێكی دیكه لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت دروستكرایه‌وه‌و ئه‌مه به‌پشتیگیری و پشتیوانیی سه‌رجه‌م فراكسیۆن و كوتله‌كانی په‌رله‌مان بووه، هه‌روه‌ها به‌شانازییه‌وه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئافره‌تان كۆتایه‌كی باشییان هه‌یه‌و هه‌رچه‌نده له‌ئێستا گفتوگۆ هه‌یه كه له‌چوارچێوه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌موار بكرێته‌وه ئه‌وا هێشتا پێویستمان به‌كۆتا هه‌یه یان نا؟ یاخود پێویسته زیاتر بكرێت، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌موو بارێكدا له‌گه‌ڵ پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان داین و به‌رگری له‌مافه‌كانیان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاسا ئه‌وه جێگیركرا كه له‌سێ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت یه‌كێكیان ئافره‌ت بێت و راشیگه‌یاند: "خۆشبه‌ختانه له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مان دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئافره‌تن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "لێره‌دا داواتان لێده‌كه‌ین هه‌ر پێشنیازێك هه‌تان بێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ر یاسایه‌ك یاخود په‌سندكردنی هه‌رپڕۆژه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به‌مافه‌كانی ئافره‌تان بكات ئه‌وا هاوكارو پشتیوان ده‌بین".
دواتر به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی تۆڕی پاڵپشتیی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مان، خاتوو خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: "سوپاس بۆ پشتگیریی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت بۆ رێكخستنی ئه‌و دیداره گرنگه، ئێمه له‌ئه‌نجوومه‌نی خانمان به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌رگریكردن و پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان و لێره‌شه‌وه‌ی داواكارین له په‌رله‌مانی كوردستان كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان بكرێت تاوه‌كو بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ین".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی تۆڕی پاڵپشتیی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مان، خاتوو شێری تاڵه‌بانی سه‌رۆكی رێكخراوی سیدى ناحكومی له‌هه‌رێم، چه‌ند داتا‌و زانیارییه‌كى له‌باره‌ی كامپه‌ینی رێكخراوه‌كه‌یان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان بۆ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێكخراوه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واو به‌رنامه‌ی كامپه‌ینه‌كه‌یان.
دواتر ده‌رگاى گفتوگۆ به‌ڕووی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه كرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه چه‌ندین پێشنیاز‌و تێبینی له‌باره‌ی یاسابه‌ركاره‌كان و چۆنیه‌تیی پێشخستنی مافه‌كانیان و هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر یه‌كسانیی جێنده‌ری و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌مافی ئافره‌تان خرانه‌ڕوو.
پاشان له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه لیژنه‌كه‌یان سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیاز‌و گفتوگۆ‌و تێبنییانه كه پێشكه‌شكران پوخت ده‌كاته‌وه‌و به‌هه‌ندیان وه‌رده‌گرێت و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان كرا ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتی لیژنه جێی بۆ بكه‌نه‌وه.