Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ئه‌وقاف كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكه‌وه‌یی، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/2/3، شاندێكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیى له‌نجه‌ ئیبراهیم دزه‌یی سه‌رۆكى لیژنه‌ یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى كردو له‌لایه‌ن د.پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاوف و كاروبارى ئاینی پێشوازیى لێكرا.
له‌دیدارێكدا وێڕای خه‌تكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌ نێوان لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، باس له‌ ره‌وشی ئافره‌تان و مافه‌كانیان كراو له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری ئه‌وقاف ته‌واوی پشتیوانیی خۆى ه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ئافره‌ت ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: "پاراستنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی ئافره‌ت له‌سه‌ره‌كیترین ئه‌ركەو کارێکی هەمەلایەنەیەو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا پێویسته.‌
دواتر لیژنه‌كه‌ سوپاسی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیى كرد به‌رامبه‌ر به‌ په‌ره‌پێدان و رێكخستنه‌وه‌ی بواری گوتارو گرێدانی ئه‌و زنجیره‌ كۆنفڕانس و كۆنگرانه‌ی كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ به‌بواری پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مافه‌كانی ئافره‌ت.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا وه‌زیری ئه‌وقاف دووپاتی ئاماده‌ییی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی له‌و پرسانه‌ی هاتنه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ كرده‌وه‌.