Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تاووتوێى راپۆرتى بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاكسازیی هه‌ولێرو سلێمانى ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتى سه‌ردانى لیژنه‌كه‌ بۆ بەرێوەبەرایه‌تییەکانی چاكسازی و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/2/12، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى گوڵستان سه‌عید جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتى سه‌ردانى لیژنه‌كه‌ بۆ چاكسازیى گه‌ورانى هه‌ولێرو سلێمانى كرا، سه‌رجه‌مى كێشه‌و گرفته‌كان و یچاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارتاووتوێ كرا.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتى سه‌ردانى لیژنه‌كه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و خستنه‌ڕووى كێشه‌و گرفته‌ یاساییه‌كان كرا كه‌ سزادراوان ئاڕسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كردبوو له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌دا.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌ بڕیاریدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بدات تایبه‌ت به‌ئازادکردنی بەمه‌رجى به‌ندكراوان (افراج شرطى)و ئه‌نجامدانى وۆركشوپێك بۆ هه‌موارى یاسای ژماره‌ 22ى ماف و ئیمتیازاتى خاوه‌ن پێدوایستییه‌ تایبه‌ته‌كان.