لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زیاترى پڕۆژه هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 24/2/2020، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى گوڵستان سه‌عید جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه، له‌گه‌ڵ روبن گارى سه‌رۆكى تیمى په‌یمانگه‌ى یاسای نێوده‌وڵه‌تى و مافه‌كانى مرۆڤ و شاندى یاوه‌رى كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زیاترى و لای خۆیانه‌وه شاندی میوان ئاماده‌یی خۆیان له‌ڕووى یاساییه‌وه بۆ هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ نیشاندا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر تێبینى و سه‌رنجه‌كانى سه‌ر هه‌موارى یاساكه‌و بڕیاریشه له‌كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتووى لیژنه‌كه‌دا گفتوگۆى زیاترى له‌سه‌ر هه‌مواره‌كه بكرێت.