Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى یاسایی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/2/17، لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى بژار خالد سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حه‌فت پڕۆژه‌یاسا تاووتوێ كران له‌وانه‌ پڕۆژه‌یاساكانى به‌دامه‌زراوه‌ییكردنى هێزه‌چه‌كداره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان و په‌ره‌پێدانى چالاكییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كانى پێكهاته‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌شفرۆشى.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌یاساكانى راژه‌و خانه‌نشینیى هێزه‌كانى ناوخۆو یاساى ده‌سكه‌وتى ناڕه‌واو هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى باج و ده‌رامه‌ت و به‌ركاركردن و هه‌موارى جێبه‌جێكردنى یاساى سه‌ندوقى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستان تاووتوێ كران.