Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی رۆشنبیری سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریان كرد

 به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌لیژنه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 19/2/2020 لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ سه‌ردانی وازاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، و له‌لایه‌ن حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكاران و به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت پێشوازیان لێكرا.

له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی لیژنه‌ چه‌ند سه‌رنج و پێشنیارێكی ئاراسته‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌ركردنی ڕێنمایه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاسایی ژماره‌(4)ی ساڵی 2019 ی تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنی ڕیكلامی بازرگانی جێگه‌ی بۆ بكرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری سوپاسی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری كرد بۆ ده‌رچواندنی ئه‌م یاساییه‌ و دڵنیایی دایه‌ لێژنەی ڕۆشنبیری كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه‌ و سود له‌هه‌موو ڕاو سه‌رنجه‌كانی لیژنه‌ وه‌رده‌گرن .

له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیازه‌ یاسایه‌ك كه‌ لیژنه‌ به‌نیازه‌ له‌ داهاتوودا كاریان له‌سه‌ر بكات و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان بكات، به‌تایبه‌ت پیشنیازی یاسای میدیایی ئه‌لیكترۆنی، وئه‌رشیفی به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌ستنوسه‌كان وكتێبخانه‌ گشتیه‌كان و هه‌ندێك یاسای په‌یوه‌ندیدار به‌ بواری وه‌رزشی، له‌كۆتایدا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی نیوان لیژنه‌ و وه‌زاره‌ت كردەوه‌.