لیژنه‌ی كاروباری یاسایی تاوتوێی باج و رسومات له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 18/2/2020 لیژنه‌ی كاروباری یاسایی به‌سه‌ر په‌رشتی بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیان ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌له‌هۆڵی لێژنەی یاسایی به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆكرا له‌سه‌ر شێوازی وه‌رگرتنی باج و ڕسومات له كۆمپانیا و دامه‌زراوه بازرگانیه‌كان، ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنەکە سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان لەسەر بابەتەکە خسته‌ڕوو، و بڕیاریان دا به دواداچوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تە بكەن، هاوکات جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته باج به‌جۆرێك ڕێكبخرێت كه هانده‌ر بێت بۆ وه‌گه‌ڕخستنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم كوردستان و بوژانه‌وه‌ی زیاتری ئابووری، و ڕێگری لەو ڕێنمایی و ڕێکارانە بکات کە وا لە سەرمایەداران بکات سەرمایەکانیان لە دەرەوەی وڵات وەگەربخەن.