Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری وه‌زاره‌ت و زانكۆو په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/2/17، لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژه‌نه‌وه‌ی زانستی و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ ڕێكخرابوو سه‌ره‌تا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیارو سه‌رنجیان خسته‌ڕوو له‌وانه‌ پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ندێك له‌زانكۆ تایبه‌ته‌كان به‌بڕیاری داشكاندنی نرخی خوێندن و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری په‌ڕینه‌وه‌ (عبور) له‌ زانكۆی سۆران و شێوازی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی و چاره‌نووسی زانكۆكانی حه‌دباو نورو قه‌ڵه‌م و كتاب و ڕێنماییه‌كانی تایه‌بت به‌مۆڵه‌تی خوێندن و چه‌ندین بابه‌تی تری په‌یوه‌ندیدار به‌كێشه‌و گرفته‌كانی قوتابیان ئاراسته‌ی وه‌زیرو شاندی یاوه‌ری كرا .
دواتر وه‌زیری خوێندنی باڵاو شاندی یاوه‌ری وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان دایه‌وه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان خسته‌ به‌رده‌ستی كیژنه‌كه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ به‌دواداچوون ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیارو ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت و پێویسته‌ هه‌موو زانكۆو په‌یمانگه‌كان پابه‌ندبن پێیه‌وه‌.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ پێویسته‌ به‌هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی خوێندنی باڵاو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی بدرێت له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ ئاست پێشكه‌وتنی جیهان و ناوچه‌كه‌دا بێت .
دوای تەواوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی لیژنەو وەزیری خوێندنی باڵا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.