لیژنهی پێشمهرگه چهند پرسێكی گرنگ تاووتوێ دهكات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ٣/٢/٢٠٢٠، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له پهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خویان ئەنجامدا.
سەرەتاى كۆبوونهوهكه بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکردو دواتر سەرجەم ئەو نوسراوو ڕاپۆراتانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆکردن لەلایەن ئەندامانی لیژنەكهوه ئەوانەی پێویستیان بەوەڵامدانهوه ههبوو وەڵامدرانهوه ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبەستی چارەسەرو کاری پێویست.
ھەر لهکۆبوونەوەكهدا ڕاو پێشنیاری ئەندامانی لیژنەكه لەسەر کاری لیژنەكه وەرگیرا بەتایبەتی دوای دەستپێکردنی وەرزی نوێی یاسادان و بۆ ئەو بەستەش لیژنە بریایدرا چەندین سەردان و بەدواداچوون بۆ ژمارهیهك له دامودهزگاكانی حكومهت پهیوهندیدار بەکاری لیژنەكه ئەنجام بدات.