لیژنه‌ی ڕۆشنبیری هه‌وڵی گێرانه‌وه‌ی مافێك بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌دات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به لیژنه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/2/2020 لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌لمه فاتیح سه‌رۆكی لیژنه و بەئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
كۆبونه‌وه‌كه دوو ته‌وه‌ری له‌خۆ گرتبوو، تەوەری یه‌کەم گفتوگۆکردن بوو له‌هه‌ژماركردنی خزمه‌تی ڕۆژنامه‌نوسی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانەی كه خزمه‌تی ڕۆژنامەنووسیان هه‌یه هه‌ژمار بكرێت بۆ سه‌رموچه و پله به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینیان، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لە داهاتوویەکی نزیکدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی تاوتوێی ئەم بابەتە ده‌كه‌ن و داوایان لێده‌كه‌ن كه كار به یاسا به‌ركاره‌كان بكه‌ن و ئه‌و ڕێنمایه‌ی كه دەریانکردووە كه تیایدا خزمه‌ته‌كه به‌س بۆ كاتی خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێت هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه .
له‌ته‌وه‌ری دووەمدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چالاكی و كاره‌كانی به‌ڕێوەبه‌رایتییه‌كانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری له‌شاره‌كان كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرین و بڕیاردرا به نوسراوێك ئاگادار بكرێنه‌وه كه كار‌و چالاكیه‌كانیان بنێرن بۆ لیژنه‌کەیان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چالاکیەکانیان .