لیژنەی پێشمەرگە پلان و بەرنامەی بۆ وەرزی نوێى یاسادانان تاووتوێ كرد
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەمە 2020/2/26، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤنگ محه‌مه‌د هروری سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەكەدا گفتوگۆکرا لەسەر بەرنامەو پلانی لیژنەکە بۆ وەرزی نوێی یاسادانان دوای پشووی پەرلەمان و هەموو ئەو سەردان و بەدواداچوونانەی کە پێویستە ئەنجام بدرێت گفتوگۆی لەسەر کرا.
لە تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکەدا باس لە بانگهێشتکردنی کۆمەڵێک بەرپرسی باڵا لەوەزارەتی پێشمەرگە کرا بۆ مەبەستی راگۆڕینەوەو گفتوگۆ لەسەر کێشەو گرفتەکانی هێزەکانی پێشمەرگەو دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان، هه‌روه‌ها بەپێویست زانرا کە چاودێریی باش بخرێته سەر ئەو یاسایانەی کە دەرچووێندراون و تایبەتن بەهێزەکانی پێشمەرگەو زۆربەی بابەتەکانی تایبەت بەژیانی هێزەکانی پێشمەرگەو داواکاری و کێشەکانی هێزەکانی پێشمەرگە تاووتوێ و گفتوگۆی تێروته‌سه‌لیان لەسەر کرا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرجەم ئەو نووسراوانەی کە لەلایەن سەرۆکایەتییەوە ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون بوون گفتوگۆیان لەسەر کرا.