هێمن هه‌ورامی پێشوازیى له لارس رۆنۆس باڵیۆزی نوێى سوید له‌عێراق كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2020/2/2، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیى له لارس رۆنۆس باڵیۆزی نوێى سوید له‌عێراق كرد.
له‌دیدارێكدا كه نه‌جات شه‌عبان و كاروان گه‌زنه‌یى و به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبوون، سه‌ره‌تا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له لارس رۆنۆس كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزی نوێى سوید له‌عێراق و پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی په‌رله‌مان و پێكهاته‌كه‌ی و كارى لیژنه‌كان و ئه‌و یاسایه گرنگانه‌ی كه له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان دهرچووێندراون خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت یاسای چاكسازی كه گرنگ بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان و رایگه‌یاند: "ئه‌و یاسایه هه‌نگاوى یه‌كه‌مه بۆ ئه‌و پرۆسه‌ی چاكسازییه گشتگیره‌ی كه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی داوه‌تێ و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كارى جدیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌داهات و باج و خه‌رجییه‌كان".
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستی كردووه بهچاكسازیكردن له رێكخستنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لییه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى و سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و سه‌رده‌میانه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند یاسایه‌ك كهپێویستییان به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، له‌وانه یاسای وه‌به‌رهێنان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌پێویسته ئه‌و یاسایه به‌جۆرێك هه‌مواربكرێته‌وه كه ئاسانكاریى زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكات بۆئه‌وه‌ى هانده‌رێكى باش بێت بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاترى هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد‌و ئاماژه‌ی به‌رۆلی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌ت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعش و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه كرده‌وه به‌هۆی بوونی مه‌ترسیی جدیی تیرۆریستانی داعش و زۆربوونی جموجۆڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت له سنوورى موسڵ و كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم.
لای خۆیه‌وه لارس رۆنۆس باڵیۆزی سوید له‌عێراق خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردان و پێشوازییه ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاته‌كه‌ى كرده‌وه، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆشی به‌ده‌ركردنی یاسای چاكسازی ده‌ربڕی و به‌یاسایه‌كی گرنگی زانی بۆ پێشخستنی كارى حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست كه‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كارانه‌ی كه به‌نیازن له داهاتوودا ئه‌نجامی بده‌ن سه‌ركه‌وتووبن.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانیدا.