هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان ده‌كات
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشه‌مه 2020/2/10، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له نوسینگه‌ی خۆى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان پیشوازیی لەشاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان کرد کەپێكهاتبوو لە باربارا وۆڵف کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان و باربارا شۆماخەر بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووری و هاوکاریی مرۆیی لەکۆنسوڵخانەكه.
لەدیدارێکدا کە فەیسەڵ عەباس و بەڵێن ئیسماعیل و لەنجە دزەیی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان لەفراکسیۆنە جیاوازەکانى په‌رله‌مان ئامادەیبوون، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەیاسای چاکسازی کرد کەماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له‌پەرلەمانی کوردستان دەنگی له‌سه‌ردرا بەمەبەستی هێنانەکایەی دادپەروەری و یەکسانیی زیاتر لەنێوان سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەو لەوبارەیەوە ئاماژەی بەکارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد‌و رایگه‌یاند: "بەپێی ئەو کارنامەیە پرۆسەی چاکسازی بەردەوام دەبێت و سەرجەم سێکتەرەکانی دیكه‌ش دەگرێتەوە"، هه‌روه‌ها باسى ئه‌و یاسایانه‌ش كرد کەپێویستیان بەهەموارکردنەوە هەیەو لەپلانی حكومه‌ت و پەرلەماندایە هەمواریان بکاتەوە، یەکێک لەو یاسایانەش یاسای وەبەرهێنانه كه مەبەست لێی ئاسانکاریی زیاتره بۆ وەبەرهێنەرانى بیانی.
لەبەشێکی دیكه‌ى دیدارەکەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستەسەر بابەتی نوسینەوەی دەستوورێك بۆ هەرێمی کوردستان و رایگەیاند: "لەم خولەی پەرلەماندا هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر نوسینەوەی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەردانی هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووەو هاوڕاییەکی گشتی هەیە لەسەر پرسی نوسینەوەی دەستوور".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی عێراق و سوریا‌و ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکە تاووتوێ كرا‌و جەخت لەسەر پێویستیى چاره‌سه‌ركردنی کێشەکان له رێگه‌ی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن كرایه‌وه، هەروەها باس لەگرنگیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
لەلایەن خۆیەوە باربارا وۆڵف کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی پشتگیریی خۆی بۆ بابەتی چاکسازی و گرنگیدان به‌بوارى وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند: "وڵاتەکەی پشتیوانی لەوەبەرهێنەرانی ئه‌ڵمانیا دەکەن بۆئەوەی بێنە هەرێمی کوردستان و وەبەر‌هێنان ئەنجامبدەن".
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی وڵاته‌كه‌ى
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی وڵاته‌كه‌ى له مەشق و راهێنان به‌هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان كرده‌وه.