په‌رله‌مانى كورستان به‌شداریى له‌یادى 32 ساڵه‌ی ئه‌نفالى دۆڵی جافایه‌تی كرد
ئەمڕۆ شه‌مه 2020/2/22، عوسمان سێدهرى و ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، لەقەزای دوکان به‌شدارییان له‌ڕێوڕه‌سمی یادی ٣٢ ساڵەی ئەنفالی یەکی دۆڵی جافایەتى کرد‌و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فای په‌رله‌مانى كوردستانیان له‌سه‌ر گلكۆى پیرۆزى قوربانیانى ئه‌و كاره‌ساته دانا.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا عوسمان سێدهرى به‌ناوی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا باسی لەمێژووی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال كرد‌و پشتیوانیى په‌رله‌مانى كوردستانیشى بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و داواكارییەكانیان دووپاتكردەوە.
ئه‌مڕۆ 32 ساڵ بەسەر دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمی شاڵاوی بەدناوی ئەنفالدا تێپەڕ دەبێت كەناوچەكانی دۆڵی جافایەتی و بەری مەرگەی گرتەوەو تێیدا رژێمی بەعسی لەناوچوو بەهێزێكی سەربازی بێشومار‌و بەچەكی كیمیایی قەدەغەكراو هێرشیكردە سەر ناوچەكەو لەو هێرشەدا سەدان هاووڵاتی شەهیدكران و سەدان خێزانیش بۆ مەرگێكی نادیار بران و لەبیابانەكانی باشووردا گۆڕ غەریب كران.