ڕاگەیەندراوێك له‌لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم
سه‌باره‌ت به‌جموجۆڵه‌كانى تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕاگەیەندراوی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەپەرلەمانی کوردستان
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هەرێمی کوردستاندا زیادی کردووەو دەزگا ئەمنییەکانیش وەک پێویست نەیانتوانیوە بەکاری خۆیان هەڵسن لەپێناو پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییاندا. ئێمە وەکو لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەو ڕووداوانە دەڕوانین و پرسەو سەرەخۆشیی خۆشمان ئاراستەی کەس و کاری ئەو شەهیدانە دەکەین کە بوونە قوربانیی دەستی ئەم گرووپە تیرۆریستانە.
لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی بۆ ئەو ناوچانە پێویستە هەرچی زووە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە، دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ناوچانەش لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانە بکەن و تاوانبارانیش بەسزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەیەنن.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەپەرلەمان
١٩ی شوباتی ٢٠٢٠