یادى 109 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى توركمان كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشهمه 2020/2/25، به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، له‌ڕێوڕه‌سمێكدا له‌هۆتێل رۆتانا له‌شارى هه‌ولێر یادى 109 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى توركمان كرایه‌وه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌به‌ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زیری رۆشنبیریی حكومه‌تى هه‌رێم و جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كونسوڵی گشتی و نوێنه‌ری وڵاتان و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو، منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا باسى له گرنگیی ته‌بایى و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهاته‌ى توركمان كرد‌و رایگه‌یاند: "هیوادارم ئه‌م ته‌بایی و یه‌كڕیزییه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى پێكهاته‌ى توركمان به‌هێزترو پته‌وتر بێت له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنى هاووڵاتییانمان و پاراستنى مافی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا".
گووتیشی: "پێكهاته‌ى توركمان، پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و گرنگی ئه‌و وڵاته‌ن و له‌دێرزه‌مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه پیرۆزه شانبه‌شانی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانى دیكه ژیاوه‌و به‌شداربووه له‌خۆشی و ناخۆشییه‌كانى كه‌به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هاتووه".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌بڕیارى ژماره (1)ی ساڵی 2020، بڕیارى رۆژانی بۆنهفهرمییهكانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان كرد كه له‌په‌رله‌مانی ده‌رچووه، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی بوارى رۆژنامه‌گه‌رى و ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی توركمانی و رایگه‌یاند: "رۆژنامه‌گه‌رى ئاماژه‌یه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌و پێكهاته‌ى توركمانیش پێشه‌نگه‌و له‌ساڵی 1911 یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى توركمانی به‌ناوی (الحوادث) له‌شاری كه‌ركوك ده‌رچوو و به‌زمانه‌كانى تریش توانى (8) ساڵ به‌رده‌وام بێت له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه داگیركارانی ئینگلیز رێگربوون له‌به‌رده‌وامبوونى، كه‌واته (109) ساڵ به‌ر له‌ئێستا پێكهاته‌ى توركمان تێكه‌ڵ به‌دونیای رۆژنامه‌گه‌رى بووه‌و له‌رێگه‌ى رۆژنامه‌گه‌ریى توركمانییه‌وه پارێزگاری لهبههاو داب و نه‌ریت و كلتوورى توركمانى كردووه، خزمه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و برایانه‌ی كردووه له‌هه‌رێمی كوردستاندا"،
گووتیشی: "ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رى پێكهاته‌ى توركمان له‌په‌رله‌مانى كوردستان باشترین رێز‌و وه‌فا بۆ رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریى توركمانى كهئهنجاممان دابێت ئه‌وه‌بوو كه به‌بریارێكی فه‌رمی ئه‌و رۆژه‌مان وه‌ك رۆژێكی كلتووری و رۆژنامه‌گه‌ریی تایبه‌تی پێكهاته‌ى توركمانی ناساند".