جەخت لەسەر بایەخدانی زیاتر بەڕەوشی پێكەوەژیانى ئاینی كرایهوە
بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی ئاینی لهسنووری قەزای شهقڵاوه، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لهپهرلهمانی كوردستان كەپێكھاتبوو لە ئیحسان محەمەد سهلیم جێگری سهرۆكی لیژنەو وەیسی سەعید وەیسی بڕیاردەری لیژنەو فەیسەل عهباس و زاھیر محەمەد عهلی ئەندامانی لیژنەكه سەردانی ھەریەك لەقایمقامیەتی قەزای شەقلاوەو بەرێوەبەرایەتیی ئەوقافی شەقڵاوە-یان كرد.
لهدیدارێكدا باس لەڕەوشی ئەمڕۆی كوردستان و رۆل و كاریگەریی مامۆستایانی ئاینی لەهۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگه لەھەموو بابەتە ھەستیارەكان كرا، ھەروەك جەخت لەسەر پاراستنی پیرۆزیی مزگەوتەكان كرایەوە.
لەلایەكی ترەوە شاندەكە سەردانی كهنیسەی شەقڵاوەی كردو لەدیجارێكدا لەگەل قەشە ئەنیس باس لەڕەوشی پێكەوەژیانی ئاینیی نێوان پێكھاتەكان كراو ستایشی رەوشی پێكەوەژیانی قەزاكە كراكە كه بوویتە نموونەیهكی جوانی پێكەوەژیان لەھەرێمی كوردستان و جەخت كرایەوە لەسەر بایەخدانی زیاتر بەپەیامی پیرۆزی ئاینەكان لەبورای لێبووردەیی و خۆشەویستی و پێكەوەژیاندا.