د.رێواز فایه‌ق: "ڕووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ڕای گشتی له‌چوارچێوه‌ی یاساكان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بێت"
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له ئه‌نكۆتا هانسن به‌رپرسی په‌یمانگای نیشتمانی دیموكراتی ئه‌مریكی له‌عێراق ( NDI) كرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٤/٢/٢٠٢٠ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له به‌رپرسی په‌یمانگای نیشتمانی ئه‌مریكی له عیڕاق و شاندێكی یاوه‌ری كرد، له دیدارێكدا كه هاوكات فوئاد ئه‌حمه‌د سلێمان به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه و له نزیكه‌وه باسی كار‌و چالاكیه‌كانی په‌یمانگای نیشتمانی دیموكراتی ئه‌مریكی كرد و ئاگاداری خۆیانی بۆ كاره‌كانی پێشوویان خسته ڕوو، و ڕایگه‌یاند" ئێمه به گشتی رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌رز ده‌نرخێنین، به‌تایبه‌ت كه رێكخراوه‌كه‌ی ئێوه تا ڕادەیەک پسپۆری وه‌رگرتووه له كاری په‌رله‌مانی، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ په‌یمانگای نیشتمانی دیموكراتی ئه‌مریكی" دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته سه‌ر به‌شێك له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وان، له‌و كاریگه‌رییه ئه‌رێنیانه‌ی كه خول و وۆرك شۆپه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان هه‌یبووه به‌سه‌ر ئه‌دای ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه به‌شدارییان تێدا كردووه.
لای خۆیانه‌وه ئه‌نكۆتا هانسن سوپاس وپێزانینی په‌یمانگای نیشتمانی دیموكراتی ئه‌مریكی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند بۆ ئاگاداریان له كار‌و چالاكیه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كاركردنیان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌كۆتاییدا بڕیاردرا كه په‌یمانگای نیشتمانی دیموكراتی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پلانێك ئاماده بكه‌ن بۆ ڕاهێنانی ئه‌و میدیاكارانه‌ی كه ڕووماڵی هه‌واڵه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕی وه‌ربگرن له ڕووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ڕای گشتی كه له چوارچێوه‌ی یاساكان و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا بێت.