Skip to the content
Menu

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ژنی چله‌ی زستان له‌ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات

بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ى جەژنی چلەی زستانی ئێزدییەکان، ده‌سته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی له‌ کوردستان و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلەی زستانى ئێزدییه‌كان جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزدیان و جڤاتی ڕۆحانی و خوشک و برایانی ئێزدی لەکوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایه‌ی ئاشتی و ئارامی و قوڵبوونەوەی زیاتری گیانی ته‌بایى و پێکەوەژیان لەهەرێمی کوردستان و ببێتەمایەی ئازادکردنی سەرجەم دیله‌كان و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەکانیان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
2020/2/2