Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان: "تاقانه‌كانی جینۆساید نازێكی زۆریان به‌سه‌رمانه‌وه‌ هه‌یه‌"

 د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ نوێنه‌رانی تاقانه‌كانی جینۆساید كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4/2/2020 ژماره‌یه‌ك له‌ تاقانه‌كانی جینۆساید، به‌ مه‌به‌ستی داواكاریان بۆ دووباره‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ (9 ی ساڵی 2015) سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد .
له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای پێشوازی و به‌خێرهێنانێكی گه‌رم لێیان، رایگه‌یاند: " تاقانه‌كانی جینۆساید، ڕۆڵه‌ی نازدار و خۆشه‌ویستی خۆمانن نازێكی زۆریان به‌سه‌رمانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌وڵێكی جدی ده‌ده‌ین كه‌ به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان" لای خۆیانه‌وه‌ تاقانه‌كانی جینۆساید سوپاس وپێزانینی خۆیان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و هیوایان خواست كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت.