شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات
![](/media/5135/lawadankrdnawa-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132252140700000000)
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و كارى پێكه‌وه‌یى، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/2/3، شاندێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له هاوڕێ مه‌لا ستار سه‌رۆكی لیژنه‌و د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یى و به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا و مژده مه‌حمود و سارا دڵشاد ئه‌ندامانى لیژنه‌كه سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن د.محه‌مه‌د شوكرى سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌وه پێشوازیی لێكرا.
له‌دیدارێكدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردنی زياترى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر‌و كارى پێكه‌وه‌یی له‌نێوان لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانى حكومه‌تی هه‌رێم، چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز‌و پرس بۆ پێشخستنی كه‌رتى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستاندا خرانهڕِوو.