شاندێكی لیژنه‌ی رۆشنبیری به‌شدارى له‌ڕێوڕه‌سمی خستنه‌ڕووی راپۆرتی ساڵانه‌ی پێشێلكارییه‌كان دژ به‌ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كات
رۆژی چوارشه‌مه 2020/2/5، شاندێكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامییه‌تیی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه به‌شداریى له‌رێوڕه‌سمی خستنه‌ڕووی راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌پێشێلكارییه‌كان دژ به‌رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له‌ژێر دروشمی "له‌پێناو زامنكردنی مافى رۆژنامه‌نووسان و پاراستنی ئازادیى رۆژنامه‌گه‌رى" رێكخرابوو، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی پێشێلكارییه‌كانى بەرامبەر به‌ڕۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن بۆ ساڵی 2019 بڵاوكردەوەو رایگه‌یاند: "ساڵی رابردوو 66 حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە كە لە 151 دەزگای جیاوازدا كاریان كردووەو پێشێلكارییەكانیش بە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو كەمی كردووە".
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیریى په‌رله‌مان له وته‌یه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی لیژنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نووسان كراون، رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه راپۆرتی پێشێلكارییه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه پێشێلكارییه‌كان هه‌ریه‌كه له بواره‌كانی ده‌ستگیركردنی میدیاكاران و هێرش و په‌لاماردان و هه‌روه‌ها رێگریكردنیان له رووماڵكردن بووه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی میدیاكاران و داخستنی نوسینگه‌ى كه‌ناڵه‌كان و هه‌ره‌شه‌و لێدان و داوای پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمی زانیاری و كه‌سی و ئه‌منى".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیریی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "به‌ناوی لیژنه‌كه‌مانه‌وه له په‌رله‌مان دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه ته‌واوى لیژنه‌كه‌مان هاوكارو پشت و په‌ناى میدیاكاران ده‌بێت له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كان و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌نگ و قورسایی بۆ كارى میدیایی له كوردستان".
هه‌روه‌ها داواشى له‌میدیاكاران و ناوه‌نده‌كانی میدیا له كوردستان كرد كه چه‌نده له خه‌می بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى و رووماڵكردنی میدیایى و به‌دواداچوونه میدیاییه‌كانیاندان هێنده‌ش له‌خه‌می پاراستنی ئابڕووی هاونیشتیمانیان و پاراستنی نهێنیی ژیانی تایبه‌تییان بن و زیاتر له‌جاران پابه‌ندی پره‌نسیپه‌كانی ئیتیكی كارى میدیایی بن.