شاندێکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار سەردانی دەستەی گەشتوگوزار دەکات
رۆژى چوارشه‌مه 2020/2/26، شاندێکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرۆکایەتیی لوقمان وەردی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژکارانی لیژنەكه سەردانی دەستەی گەشتوگوزارى هه‌رێمی كوردستانی کرد‌و لەلایەن مەولەوی جه‌بار سەرۆکی دەستەو ئەندامانی دەستەكه پێشوازیى لێكرا.
لە دانیشتنێکدا سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار کار‌و چالاکییه‌كانی دەستەکەى لەماوەی رابردوو بۆ شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان خسته‌ڕوو، له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکی لیژنەی شارەوانی دەستخۆشیی له‌ھەوڵەکانی ئەو دەستەیە كرد لەبواری پەرەپێدانی گەشتیاری لەھەرێمی کوردستان و پشتیوانی و ھاوکاریی لیژنەکەیانى بۆ دووپاتکردنەوە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی بوونی یاسایەکی تایبەت بەگەشتوگوزاری ھەرێم و بڕیاردرا لەئایندەدا بەیەکەوە ھەماھەنگ و ھاوکاربن بۆ ئامادەکردنی یاساى گەشتوگوزار تایبەت بەھەرێمی کوردستان.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر دەرکردنی رێنمایی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ھۆتێل و رێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەکان.