شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کەمپی پەنابەرانی کوردانی رۆژئاوا ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گەیاندنی کۆمەکی کۆکراوەی (هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی پەرلەمانی کوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و پشتیوانی بۆ خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستان)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2020/2/27، شاندێکی پەرلەمان کوردستان سەردانی کەمپی بەردەرەش-ی کرد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە په‌رله‌مانتاران لیزا فەلەکەدین کاکەیی و عوسمان کانی کوردەیی و رۆبینە ئویملک عه‌زیز ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه، لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ ئیدارەی کەمپی بەردەرەش له‌دیدارێكدا باس له‌ره‌وشی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه‌و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه‌هه‌ن كرا‌و دواتر شانده‌كه به‌یاوه‌ریى ئیداره‌ى كه‌مپه‌كه بەناو کەمپەکەدا گەڕان و له‌نزیكه‌وه لەڕەوشی ئاواره‌کانیان پرسى و گوێیان له‌كێشه‌و داواكارییه‌كانیان گرت و شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان بریاریدا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەکی کۆکراوە بۆ پڕۆژەیەکی تایبەت بەمنداڵانی کەمپ تەرخان بکرێت کە لەڕۆژانی داهاتوودا دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت.
کەمپی بەردەرەش نزیکەی ۷٠٠٠ پەنابەری رۆژئاوا لەخۆ دەگرێت و تائێستاش رۆژانە پەنابەری نوێ روو لە کەمپەکە دەکەن.
شایه‌نی باسه به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنی خاڵی هه‌شته‌مى راسپارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت بهدۆخى رۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی٢٠١٩/١١/٢٤، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیارى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ته‌لارى په‌رله‌مان ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی په‌رله‌مانى كوردستانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و پشتیوانی بۆ خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستان ئه‌وانه‌ى كه به‌هۆی دۆخى نه‌خوازراوی په‌لامارى سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه راگه‌یاند.