لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت پڕۆژه‌یاساى گرنگ بۆ وه‌زرى نوێى یاسادانان ئاماده ده‌كات
![](/media/5321/lafratan-photo.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132271949380000000)
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى بابه‌تی ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى نیشتیمانى به‌مه‌به‌ستى هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و ئاماده‌سازیكردن بۆ ئاماده‌كردنی چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ئافره‌تان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/2/26، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یی سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى نیشتیمانى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كان و دادگاكان وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م كرا له‌مانگى ئادار به‌مه‌به‌ستى هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و لهیهكترنزیككردنهوهى لایه‌نه پهیوهندیدارهدان له‌پێناو پاراستنى دیموكراسییه‌ت و مافه‌كانى ئافره‌تان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كرا كهراسپاردهكانى قۆناغى كۆبوونه‌وه‌كانى نیشتیمانى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادوه‌ران و دادگاكان وه‌ك قۆناغى دووه‌م گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه بڕیاریدا له‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان گرنگترین پڕۆژه‌یاسا به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان ئاماده بكات.