لیژنه‌ی ته‌ندروستی چاودێری ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڤایرۆسی كۆڕۆنا، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه 25/2/2020لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی د.صباح زێباری سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گرتویانه‌ته به‌ر، و ڕایانگەیاند پێویسته وه‌ك ئه‌ندامانی لیژنه له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان و سنوره‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان چاودێریه‌كی چڕی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی پشكنین و هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن و له‌ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و پێشێلكردنی ڕێنمایه‌كان له ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه پێویسته هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به گرنگیه‌وه ڕێنمایه‌كانی خۆپارێزی ئه‌نجام بده‌ن،و دوور بكه‌ونه‌وه له ترس و دڵه‌ڕاوكێ و داوایان كرد كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و دامه‌زاره‌وه‌كان به گیانێكی به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ن و به‌شدار بن له هۆشیاری خه‌ڵكی كوردستان .