لیژنه‌ی ده‌سپاكی به‌دواداچوون بۆ چه‌ند دۆسییه‌كی گه‌نده‌ڵی ده‌كات
بەمەبەستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون لەڕەوشی ئەو دۆسییانەی لەدەستەی دەسپاکیی و ئیدارەی ڕاپەڕین ئاراستەی دادگا کرابوون، شاندێكی لیژنەی دەسپاکی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرۆكایه‌تیی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنه‌و سەعید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنەو مژدە مه‌حمود ئەندامی لیژنەكه، سەردانی دادگای بەرایی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیى ڕانیە-یان كرد‌و له‌لایه‌ن دادوەری دەستەی دەسپاکی ڤیان شێخ نه‌جم پێشوازیی لێكرا.
له‌دیدارێكدا باس له‌و دۆسییانه‌ى له‌ده‌سته‌ی ده‌سپاكیى و ئیداره‌ى راپه‌ڕینه‌وه ئاراسته‌ی دادگا كرابوون كرا‌و ئه‌و کێشه‌و ئاسته‌نگانه‌ش خرانه‌ڕوو كه‌بوونه‌ته لەمپەر لەبەرده‌م ڕاییکردنی ئیش و کارەکانیان.
هه‌ر لەدرێژەی سەردانەکەیداو بەمەبەستی ئاگاداربوون لەکەیسی دیارنەمانی زیاتر له‌دوو ملیار دینار لەبەڕێوەبەرایەتیی جئبەجێکردنی سلێمانیدا، شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکیی سلێمانیی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌لایه‌ن گوڵزار عومه‌ر به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه‌وه پێشوازیى لێكرا.
ئەوکەیسە لە ڕێگای دەستەی دەسپاکییەوە ئاراستەی دادگا کراوەو نوێنەری لیژنه‌ى دەسپاکی لەدۆسییەکەدا ھەیەو له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه‌شدا ئاماده ده‌بێت.