لیژنه‌ی په‌روه‌رده بانگهێشتی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به كاره‌كانی لییژنه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9/2/2020 لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لێژنەکە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی گرینگ تاوتوێكران له‌وانه جێبه‌جێ نه‌كردنی سیسته‌می په‌ڕینه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك زانكۆی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراه‌وه، هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی داشكاندنی كرێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگە ئه‌هلیه‌كان، هاوکات به‌مه‌به‌ستی به‌رچاو ڕوونی وچه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی خوێندی باڵا لیژنه به نوسراوێكی فه‌رمی له ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه داوای له وه‌زیری خوێندنی باڵا كرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه ئاماده بێت .
ته‌وه‌رێكی تر ی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ده‌رچوواندنی ڕێنمایه‌كانی مۆڵه‌تی خوێندن له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواكه‌وتنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاوتا كردنی ده‌رچوانی زانكۆكانی كتاب و قه‌ڵه‌م و نور و حه‌دبا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به نووسراوێكی فه‌رمی له ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه داوا له سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌ه‌زیران کرا له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوی لیژنه‌کە ئاماده بێت به مه‌به‌ستی به‌رچاوڕونی و ڕونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی دره‌نگ كه‌وتنی ئه‌و بڕیارانه .