Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لاوانی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ڕه‌وشی گه‌نجان و لاوانی هه‌رێم، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/2/12، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌زرزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌گه‌ پێشوازیى له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لاوانی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو سه‌ره‌تا شاندی میوان پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و میلاكات و نوسینگه‌كانیان و كارو چالاكییه‌كانیان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌هه‌ندێك كه‌موكوڕی و گرفت كرد كه‌هه‌یانه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی لاوان و گه‌نجانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌ربه‌سه‌ته‌كانی به‌رده‌م خزمه‌تكردنی زیاتریان باسى لێوه‌كراو ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ده‌بێت سوود له‌تواناو هێزی لاوان وه‌ربگیرێت بۆ به‌ره‌وپێشبردن و بنیاتنانی كوردستان له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ جیاجیاكان و خول و ڕاهێنانی زیاتر ئه‌نجام بدرێن.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ وێڕای پێزانین بۆ كاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ هاوكات باسیان له‌ڕۆڵ و گرنگ و كاریگه‌ری لاوان كرد له‌هه‌ر وڵاتێكی پێشكه‌وتووی دونیاو جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌وه‌ك لیژنه‌ ئاماده‌ن بۆ هه‌موو پشتگیری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك كه‌ خزمه‌ت به‌لاوان گه‌نجانی وڵات بكات.