لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ شاندێكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی كۆبووه‌وه
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كارى ڕاگه‌یاندن و ئازادی ڕاده‌ربڕین، نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 2020/2/5، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌زرش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپەرشتیى سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە پێشوازیى له شاندێكی ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له‌هۆڵی لیژنه به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بوارى ڕاگه‌یاندن و ئازادیی ڕاده‌برین له‌هه‌رێمی كوردستان و كرانه‌وه‌و فراوانبوونی سنووری كارى ڕاگه‌یاندن به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆژیاو زۆربوونی شێوازه‌كانی گه‌یاندن.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان کردەوە له‌سه‌ر گرنگیی ڕٍێكخستنی كاری میدیا له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌مه‌رجێك نابێت سنووری ئازادییه‌كان به‌رته‌سك بكرێته‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرایه‌وه كه لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌كاتی نوسین و هه‌مواركردنی هه‌ر یاسا‌و پڕۆژه‌یاسایه‌كى په‌یوه‌ندیدار به‌كارى راگه‌یاندن ئه‌وا وۆرکشۆپ و سیمینار‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکات و ڕاو سه‌رنجی كه‌سانی شاره‌زاو ئه‌كادیمیست و پسپۆڕان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره هه‌ماهه‌نگی و كۆبوونه‌وانه به گرنگ زانران.