لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه‌ناحكومییه‌كان كۆبوونه‌وه
به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لیژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/2/24، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ڕووپاك ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه پێشوازیى له جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه‌ناحكومییه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كاری ڕێكخراوه‌یی و گرنگیی ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه یه‌كێك له‌سیماكانی كۆمه‌ڵگه پێشكه‌تووه‌كان بوونی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و زیندوویی كاری خۆبه‌خشییه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردن له‌یاسای فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان و كه‌موكوڕی و خاڵه باشه‌كانی یاساكه گفتوگۆی له‌سه‌ركراو جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه‌هه‌ر هه‌نگاوێگ بنرێت بۆ هه‌مواری یاساكه ده‌بێت به‌جۆرێك بێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت و ئاسانكاریی ته‌واوی تێدا بێت بۆ دامه‌زراندن و ئه‌نجامدانی چالاكیی مه‌ده‌نى له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆتاییدا هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی له‌نیواَن لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان و فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان خواستی هه‌ردوولا بوو له‌ئاینده‌دا.