Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری پێشوازیی له‌ فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد

نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 2020/2/5، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە پێشوازیى له‌ستافی فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی کرد.
له‌ كۆبوهونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو شاندی میوان له‌یاداشتێكدا چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرد به‌مه‌به‌ستی به‌ دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كه‌ گرینگترینیان بریتی بوو له‌وه‌رگرتنی باج له‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هاوشێوه‌ی كۆمپانیاكان، كه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانه‌و نابێت ئه‌و باجه‌ وه‌ربگیرێت، چونكه‌ كاری ڕێكخراوه‌كان خۆبه‌خشی و قازانج نه‌ویسته‌.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر كرنگیی ڕۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ په‌ره‌سه‌ندنی كاری ڕێكخراوه‌یی و خۆبه‌خشی سیمای وڵاتانی پێشكه‌وتوو و شارستانییه‌و وه‌ك لیژنه‌ پشتگیری لەهەموو هه‌وڵێك ده‌كه‌ن كه‌ خزمه‌ت به‌بواری خۆبه‌خشی و ڕۆشنبیركردنی تاك و بەمه‌ده‌نیەتكردنی كۆمه‌ڵگه‌ بكات و به‌ڵێنی به‌دواداچوونی كێشه‌كانیان به‌ شاندی میواندا.