Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌شنووسی پێشنیازه‌یاسای ڕیكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/2/25، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتیح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو ڕه‌شنووسی پێشنیازه‌یاسای ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان گفتوۆی له‌سه‌ركراو ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی له‌سه‌ر وه‌رگیرا، پێشنیازه‌یاساكه‌ له‌لایه‌ن ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌و له‌ 21 ماده‌و هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن پێكهاتووه‌و ئامانج له‌ده‌ركردنی یاساكه‌ ڕێكخستنی ته‌واوی میدیای ئه‌لیكترۆنییه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌ له‌داهاتوودا وۆركشۆپ و سیمیناری بۆ ساز بكرێت و ڕاو سه‌رنجی كه‌سانی پسپۆڕو ئه‌كادیمی و شاره‌زای بۆ وه‌ربگیرێت به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ڕێكخستنی كۆتایی پێشنیازه‌یاساكه.