Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێم كۆبووه‌وە

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەچۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانیان و رێكخستنەوەی باج لەهەرێمدا، رۆژی دووشه‌مه‌ 2020/2/24، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنە و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو ژماره‌یه‌ك لەئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان لەگەڵ د.كەمال وەرتی بەڕێوەبەری گشتیی باج لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتیی رێكخستنەوەی باج كراو ئەو سكاڵایانەشی كه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و به‌شێك لە كۆمپانیاكان لەسەر وەرگرتنی باج ئاڕاستەی لیژنەكە كرابوون خرایە بەردەم بەڕێوەبەری گشتیی باج.
لای خۆیه‌وه‌ بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێم روونكردنەوەی پێویستی لەسەر هەنگاوەكانی حكومەت بۆ وەرگرتنی باج و ئامادەكارییەكان بۆ یاسایەكی نوی لەهەرێمی كوردستان تایبەت بە باج بۆ لیژنەكەدا.